AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٨ ٢٠:٤٣

وتەبێژی تەندروستی راپەڕین:

کوژران و بریندار بوونی ۸۵ خۆپیشاندەری هەرێمی کوردستان

کوژران و بریندار بوونی ۸۵ خۆپیشاندەری هەرێمی کوردستان

وتەبێژی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی ٨٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئارتی ، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری رانییە، خۆپیشاندەران مەڵبەند و کۆمیتەی یەکێتییان سوتاند و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە پێنج کەس کوژراون و نزیکەی ٨٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.

ئەم خۆپیشاندانەش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە ناڕەزایەتیەدایە کە دوو رۆژە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

News ID 15379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha