بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە پەرلەمان دەمێکە هەستی بە دۆخی ناهەمواری خەڵکی کوردستان و سەختی ژیان و گوزەرانیان کردووە کە بەهۆی قەیرانە سیاسی و داراییەکانەوە ڕووبەڕووی هەرێم بووەتەوە، ئەوەش کاریگەری خراپی بەسەر ژیان و خزمەتگوزارییەکان و موچەی فەرمانبەران و خانەنیشیانەوە جێهێشتووە.
پشتیوانیکردنی خۆشی لە مافە ڕەواکانی هاووڵاتیان دووپاتکردووەتەوە و داواشی لە خۆپیشاندەران کرد بە شێوازێکی هێمنانە و شارستانیانە ناڕەزایی و داخوازییە ڕەواکانیان بخەنەڕوو، هەروەها خۆیان لە توندوتیژی و سوتاندنی باره‌گای دامه‌زراوه فه‌رمی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌مانه موڵكی گشتین و خزمه‌ت به ئێوه ده‌كه‌ن و دواجاریش ته‌نیا هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
لە کۆتاییدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "توندوتیژی ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان و هێنانه‌دی خواسته ڕهواكانتان به‌لاڕێدا ده‌بات، خزمه‌تیش به نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، كه‌ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه وئامانجیان له‌باربردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و خوێنی شه‌هیدانه".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دوو رۆژە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان دروستبووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر کوژراون و دەیان هاووڵاتی و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و چەندین بارەگای حزبی سوتێنراوە.
Your Comment