یادی ۱۸۷۰ شه‌هیدی پارێزگای کوردستان کرایه‌وه‌

ڕێوڕه‌سمی یادی ۱۸۷۰ شه‌هیدی تیرۆری پارێزگای کوردستان ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران کرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌ی ده‌مارگژی، ڕێوڕه‌سمی یادی شه‌هید بوونی ۱۸۷۰ شه‌هیدی تیرۆر له‌ پارێزگای کوردستان ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ زانکۆ کوردستان کرایه‌وه‌.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، به‌همه‌ن مورادنیا، پارێزگای کوردستان، محه‌مه‌د جه‌واد هاشمی نژاد و ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د حسه‌ینی شاهرودی نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای کوردستان به‌شداریان کردبوو.

به‌ پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌م ڕێوڕه‌سه‌مه‌ عه‌لی شه‌مخانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌مه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به‌شداری کردووه‌ و لێدوانی داوه‌.

له‌ کۆتایی ڕێوڕسمه‌که‌شدا بڕیار وایه‌ که‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ شه‌هیدانی کوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردان بۆ پارێزگای کوردستان بڕیار وایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خوێندکارانی زانکۆ علوم پزشکی کوردستان، به‌رپرسانی جه‌هاد و ئاوه‌دانی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی ئیداریی و پلان داڕێژی و گرووپی هه‌لی کاری کوردستانیش کۆببێته‌وه‌.

News Code 15318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =