ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - سومه‌یه خومارباقی: ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئێمانۆئل ماکرۆن له دیداری نه‌چیروان بارزانی داوای کرد که هه‌موو گرووپه چه‌کداره‌کانی ئه‌م وڵاته به تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ش مشت و مڕی زۆری له ناو عێراقییه‌کان لێکه‌وته‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌باس به‌یاتی، نوێنه‌ری پارلمانی عێراق گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* ماکرۆن له دیداری بارزانی داوای کرد که حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئایا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ری عێراق نییه و ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری ئه‌م وڵاته به ئه‌ژمار نایه‌ت؟
قسه‌کانی ماکرۆن به ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری عێراق دێته ئه‌ژمار. چون حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه و ئه‌م گرووپه یاساییه و پارلمانی عێراق ده‌نگی پێداون. حه‌شدی شه‌عبی ئه‌رکی زۆری له شکستی داعش له ئه‌ستۆ بوو، هه‌ر بۆیه هیچ وڵاتێک بۆی نییه که داوا بکات ئه‌م هێزانه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. من لام وایه که زانیاری هه‌ڵه به ماکرۆن دراوه سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی. حه‌شد له سوپا و پۆلیسی عێراق پشتیوانی ده‌کات، نه جێگروه‌ی ئه‌وان بێت.
من پرسیارێکی دیکه‌شم له سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هه‌یه، له عێراق ته‌نیا حه‌شدی شه‌عبی وه‌ک گرووپێک چه‌کی هه‌بێت نییه، گرووپی دیکه‌ی چه‌کداریش هه‌ن بۆ ناوی ئه‌وانی نه‌برد، ئه‌وانیش به پێی یاسا ده‌بێت چه‌ک ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ن و هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه. که‌واته ئێمه پێمان وایه که ئه‌م بۆچوونه سیاسییه دژی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی عێراق و فهڕنسایه. ئێمه به لایه‌نی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێین ئه‌م بابه‌ته قبوڵ ناکه‌ین و سه‌قامگیری عێراق و پاراستنی سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌یه و له ڕاستیدا حه‌شد ته‌واوکه‌ری پۆلیس و سوپای عێراقه.
ئه‌مه ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری ناوخۆیی عێراقه و قبوڵی ناکه‌ین، ماکرۆن ده‌بێت سپاسی کاره‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بکات چون گرووپی تیرۆریستی داعشی له‌ناو برد که چه‌ندین جار هێرشیان کرده سه‌ر شاره‌کانی فه‌ڕه‌نسا.
ئێمه نازانین که بۆچی ماکرۆن و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا له حه‌شد نیگه‌رانن، ڕه‌نگه زانیاری هه‌ڵه له سه‌ر حه‌شد به ئه‌وان درابێت. بڕێک لایان وایه که حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به وڵاتانی دراوسێیه، ئیمه به ئاشكرا ده‌ڵێین که شتی وه‌ها له ئارادا نییه و حه‌شد له ژێر فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی به‌غدایه. حه‌شد سه‌ر هه‌موو گه‌لی عێراقه و له شیعه و سونی و کورد و ئێزدی و مه‌سێحی تێدایه.
* داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی له عێراقدا چۆن ده‌بینن؟
داهاتووی حه‌شد له عێراق ڕوونه، ئه‌م گرووپه هێزی سێهه‌می سه‌ربازی عێراقن و ئێمه ته‌نیا وڵاتێک نین که هێزی سێهه‌می سه‌ربازیمان هه‌یه، تورکیا، سعوودییه، ئێران و ئه‌مریکاش هێزی سێهه‌می سه‌ربازیان هه‌یه که یارمه‌تی و پشتیوانی له سوپا و هێزه‌کانی پۆلیس ده‌که‌ن. که‌واته حه‌شد وه‌ک هێزی سێهه‌می سه‌ربازی عێراق له داهاتووی عێراق ڕۆڵی ده‌بێت و به یاسایی درێژه به ئیشه‌کانی خۆی ده‌دات. دوای ته‌واو بوونی داعش ئه‌م گرووپه وه‌ک هێزه‌کانی سوپای عێراق ڕێکده‌خرێن و به یاسای ئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
* سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌م دواییه ڕایگه‌یاند که قودس پایته‌ختی ڕژیمی زایۆنییه و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئه‌م شاره ده‌گوازێته‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه له‌م بابه‌ته چییه؟
ئه‌م کاره‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به شاری قودس بێ وێنه و مه‌ترسیداره. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ی به هه‌مووان نیشان دا که ئه‌وه ڕژیمی زایۆنییه، ئه‌م ڕژیمه ده‌یه‌وێت واقعه‌کان دروست بکات و دواجار به سه‌ر موسوڵمانه‌کان بیسه‌پێنێت. من داوا ده‌که‌م که موسوڵمانه‌کانی جیهان به هۆی فه‌له‌ستینه‌وه ناکۆکییه‌کانی خۆیان وه‌لا بنێنن و کارێک بۆ ئه‌م دۆخه بکه‌ن چون ئه‌گه‌ر وڵاتانی موسوڵمان هه‌نگاو هه‌ڵبگرن ئیسڕائیل ده‌ڕووخێت. گومانی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ناکۆکی نێوان وڵاتانی موسوڵمان نه‌ده‌بوو، ترامپ نه‌یده‌وێرا وه‌ها بڕیارێک بدات، دۆخی عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن میسر و لیبی و میسریش کاریگه‌ری زۆریان به سه‌ر وره‌ی ترامپدا بووه، له‌م دۆخه‌دا ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی ڕژیمی زایۆنی نه‌بینه‌وه، مه‌ترسی دابه‌ش کردن ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه.
Your Comment