به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، دوو گۆڕی به کۆمه‌ڵ که زیاتر له ۹۰ ته‌رمی ئێزدییه‌کانی تێدا بووه و به ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش کوژراون له باشووری ڕۆژئاوای شه‌نگاڵ دۆزرایه‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی لانی که‌م ۹۰ که‌س له شارۆمه‌ندانی ئێزدی عێراقی که له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی ۲۰۱۴ به ده‌ستی داعشییه‌کان کوژران له‌م دوو گۆڕه‌دا بووه.
قاسم شڤان، یه‌کێک له شارۆمه‌ندانی ئێزدی و ئه‌ندامی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌نگاڵ ئه‌م بابه‌ته‌ی پشت ڕاست کرده‌وه و جه‌ختی کرد که زۆربه‌ی قوربانییه‌کان که له‌م دوو گۆڕه‌دا نێژراون کوڕانی لاو بوون و بڕێک ته‌رمی ژن و منداڵیشی تێدایه.
چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستاش گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی دیکه‌ش له موسڵ دۆزرایه‌وه که نزیک به ۵۰ عێراقی تێدا نێژرا بوون، ئه‌مانه‌ش ئێزدی بوون و خه‌ڵکی شه‌نگاڵ بوون.
Your Comment