ناکۆکی نێوان جیهانی ئیسلام له‌ سوودی ئیسڕائیل و تیرۆریسته‌کانه‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا هۆشداری دا که‌ موسوڵمانان ده‌بێت ئاماده‌ی ئه‌و هێرشانه‌ بن که‌ یه‌کگرتوویی ئه‌وان ده‌کاته‌ ئامانج و ئه‌مه‌ش له‌ سوودی ئیسڕائیل و تیرۆریسته‌کانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ موسوڵمانانی جیهان داوای کرد تاکوو خۆیان بۆ ئه‌و هێرشانه‌ ئاماده‌ بکه‌ن که‌ ئامانجی ئه‌وان یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلامه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: وه‌ک سه‌د ساڵ به‌ر له‌ ئێستا موسوڵمانان به‌ره‌وڕووی ئه‌و هه‌وڵانه‌ بوون که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ خوێن و فرمێسک و دروست کردنی ناکۆکی دینی سیستمی سیاسی خۆیان بسه‌پێنن.

ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و هێرشانه‌ی موسوڵمانه‌کانی کردووه‌ته‌ ئامانج وتی: کاتێک موسوڵمانه‌کان پێکه‌وه‌ ناکۆکیان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ سوودی لێ ده‌که‌ن ئیسڕائیل و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ بڕیاری داوه‌ تاکوو پایته‌ختی ئه‌مریکا بۆ شاری قودس بگوازێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ناکۆکی جیهانی ئیسلام و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ورووپاییه‌کانی به‌دواوه‌ بووه‌.

News Code 15281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =