بە ڕاپۆرتی ئاژانس هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە فورات نیووز، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و سوپای عێراق بە مەبەستی هاوئاهەنگی و هاوکاری لە سنووری نێوان عێراق و سووریا لە ناوچەی دیرەزور ناوەندێکی هاوبەش دادەمەزرێنن.
بەرپرسانی هەسەدە و سوپای عێراق لە دیدارێکی هاوبەشدا سەبارەت بە ئاسایشی عێراق و سووریا گفتوگۆیان کردووە و ڕێککەوتوون کە بۆ پاراستن و دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکان ناوەندێکی هەواڵگری دابمەزرێنن.
فەریق قاسم محەمەد ساڵح فەرماندەی هێزەکانی جەزیرەی عێراق لەگەڵ جێگرەکەی فەریق عەبدولحسێن بە نوێنەرایەتیی سوپای عێراق و حەسەن قامیشلو و ئەنگیزک خەلیل فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی جەزیرە بە نوێنەرایەتیی هەسەدە لەو دیدارەدا ئامادە بوون.
لەو دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە نزیک بوونی کۆتایی یەکجاریی داعش و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان گفتوگۆیان کرد و بەرپرسانی هەسەدە و سوپای عێراق سەرکەوتن بەسەر داعشیان لە یەکتری پیرۆزبایی کرد.
Your Comment