به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سکای پرێس، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند که فه‌رمانده‌کانی هێزی حه‌شدی شه‌عبی عێراق بڕیاریان داوه که چاره‌نووسی ئه‌م هێزانه له داهاتووی عێراق له ڕێگه‌ی بڕیاری مه‌رجه‌عیه‌تی عێراقه‌وه دیاری بکه‌ن.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، دوای ڕاگه‌یاندنی ته‌واو بوونی شه‌ڕ له دژی داعش و سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عێراق له شه‌ڕی دژه تیرۆر، فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاریان داوه تاکوو چاره‌نووسی هێزه‌کانی خۆیان به ده‌ستی مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق بسپێرن.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند بوو که هه‌زاران که‌س له هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ڕاگه‌یاندن و نیشان دانی وه‌فای خۆیان به مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق چوونه‌ته ناو شاری نه‌جه‌فه‌وه.
شایانی باسه که دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق و ته‌سلیم بوونی موسڵ له ساڵی ۲۰۱۴، ئایه‌توڵا سیستانی فتوایه‌کی جیهادی له دژی داعشییه‌کان ڕاگه‌یاند و ئه‌م فتوایه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به هه‌زاران که‌سی خۆبه‌خش بچنه ڕیزه‌کانی شه‌ڕی دژ به داعش و به‌م شێوه‌یه حه‌شدی شه‌عبی دروست بوو.
Your Comment