به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌لوی ڕۆژی پێنج شه‌مه له دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان وتی: ئێمه ماندوو نه‌بوون له هه‌موو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی کوردستان ده‌که‌ین چون به‌ڕاستی کارێکی قورس له سه‌ر شانی ئه‌وانه.
عه‌له‌وی ڕه‌خنه‌ی له سیستمی ئابووری ناوخۆی ئێران گرت و وتی: به‌داخه‌وه به ئاسانی به ده‌یان ملیار دۆلار پاره له ئێران جێبه‌جێ ده‌کرێت و که‌سێک تێناگات و کاتێک بابه‌ته‌که ڕوون ده‌بێته و تاوانباره‌کانیش له وڵات ده‌رچوون.
ئاماژه‌ی دا که بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به نیسبه‌ت ئه‌مساڵیشه‌وه که‌متر ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش گورز له پشکی ئاوه‌دانی وڵات ده‌دات.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران وتیشی: ئه‌مه جێگه‌ی داخێکی زۆره که له نێوان هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ئێران، فه‌رمانبه‌رانی کوردستان زیاترین کێشه‌یان هه‌یه. ئێمه بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌دوادا چوونی زۆرمان کردووه.
عه‌له‌وی هه‌روه‌ها وتی: ئێمه له دوای گرتنی پکشی سنووری بوونی کوردستان بۆ ئیداره‌ی په‌روه‌رده به گشتین، واتا ده‌مانه‌وێت ئه‌م پشکه ته‌نیا مامۆستایان نه‌گرێته‌وه و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی کوردستانیش بگرێته‌وه. ئه‌مه کارێکی ئه‌سته‌مه به‌ڵام چون هه‌موو پارێزگای کوردستان سنوورییه ده‌توانین له دوای ئه‌م ماف ده‌ستوورییه بکه‌وین.
ئه‌و هه‌روه‌ها له کۆتاییدا جه‌ختی کرد که به‌رپرسانی کوردستان ده‌بێت له دوای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زیاتری پارێزگاکه بن و نابێت له دوای کاری سیاسی بۆ لایه‌نێک به‌ن.
Your Comment