١٧ کەس لە پێوەندی لە گەڵ دۆسیەی ڕەزا زەڕاب دەستگیر کراون

بە پێی قسەکانی دوێنێی ڕەزا زەڕاب لە دادگای نیۆیۆرک، ڕێژەی کەسە دەستگیر کراوەکان لە تورکیا لە پێوەندی بە ناوبراوەوە گەیشتە ١٧ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تی ئاڕ تی، دۆسیەی ڕەزا زەڕاب هەر چەند لە ئەمریکا شوێنگیری دەکرێت بەڵام لە تورکیاش دۆسیەکە شوێنی دەگیردرێت بە شێوەیەک کە تا بە ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ کەس لەم پێوەندییەدا دەستگیر کراون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕەزا زەڕاب لە چوارەمین کۆبوونەوەی دادگا لە نیۆیۆرک دانی بەوەدانا کە بۆ ئازاد بوونی لە زیندان لە تورکیا لە زستانی ٢٠١٤، بەرتیلی داوە.

وادیارە کە دەستگیر کردنەکانی ئەم دواییانە لە پێوەندی لە گەڵ هەمان بەرتیل دانە ڕووی داوە.

ئەو ڕێژەی بەرتیلەکە و شوناسی وەرگیرەکەی ڕانەگەیاندووە.دەوڵەتی تورکیا هێشتا کاردانەوەی بەرانبەر ئەو قسانە نەنواندووە هەرچەند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پێشتر وتبووی دادگاکانی ئەمریکا هیچ کات ناتوانن لێپرسینەوە لە تورکیا بکەن.

News Code 15026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =