کیانووش ڕۆستەمی میدالیای زیوی جیهانی وەدەستهێنا

لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی بەشی ۸۵ کیلۆگرامی کێش هەڵگری پاڵەوانی ۲۰۱۷ی جیهان لە ئەمریکا، کیانووش ڕۆستەمی لە بەشی یەک جاریدا بووە دووەم و لە بەشی دوو جاریدا شکستی هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی کیانووش ڕۆستەمی وەرزشوانی کوردی ئێران لە پێشبڕکێ کێش هەڵگری جیهانی کە لە ئەمریکا خەریکە بەڕێوەدەچێت، توانی لە بەشی یەکجارەکیدا  کێشی ۱۷۴ کیلۆ هەڵگرێت پلەی دووەمی وەدەست هێنا.

بەڵام کیانووش ڕۆستەمی لە بەشی دوو جارەکیدا نەیتوانی کێشی ۲۱۵ کیلۆیی هەڵگرێت و لەو بەشەدا دۆڕا و لە خشتەی پێشبڕکێیەکە سڕایەوە.

هاوکات لە بەشی ۹۴ کیلۆدا سوهرابی مورادی کێش هەڵگری ئێرانی سێ میدالیای زێڕی وەدەستهێنا و توانی ڕكوردی جیهانیش بشکێنێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەلی میری کێش هەڵگرێکی دیکە هەر لە بەشی ۸۵  کیلۆدا نەیتوانی سەرکەوێت و بووە هەفتمی جیهان و سەید ئەیوب مووسەویش بووە پێنجەمی جیهان.

News Code 14967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =