به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، وته‌بێژی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند که هێزه ئه‌منییه‌کان به هاوکاری هۆزه‌کان ئه‌و ناوه‌نده حکومییانه‌ی که له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی سه‌ر به عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح داگیر کرابوون، ئازاد کرده‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌یادین له‌مباره‌وه وتی: ئه‌منیه‌تی شاری سه‌نعا ئێسته باشه و خه‌ڵکی یه‌مه‌ن وڵامی داواکارییه‌که‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ساڵحیان نه‌دایه‌وه که داوای کۆبوونه‌یان کردبوو.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح په‌یوه‌ندی به سعوودییه‌وه هه‌یه و له دوای کوده‌تا بوون.
ئه‌و زیادی کرد: ڕیاز بۆ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ساڵح که‌مپی ڕاهێنانی ساز کردووه. قسه‌کانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به‌و مانایه که ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی کوڕه‌که‌ی بکات.
شایانی باسه که کۆنگره‌ی نیشتمانی یه‌مه‌ن که عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ڕێبه‌ری ده‌کات له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له دژی حوسییه‌کان وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌مه له حالێک‌دا بوو که پێشتر ئه‌مانه به هاوپه‌یمانی له قه‌ڵه‌م ده‌دران.
عه‌بدولمالک حوسی، ڕێبه‌ری ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن له‌مباره‌وه وتی: هێزه‌کانی ساڵح له دوای ئاژاوه‌گێڕی و کوشت و بڕله یه‌مه‌ن. من ڕوو له خه‌ڵکی سه‌نعا ده‌ڵێم که ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه‌ن و به‌رگریتان لێده‌که‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: قسه‌کانی ڕێبه‌ره‌کانی ئه‌م چه‌کدارانه دوژمنکارانه و له ڕووی ڕقه‌وه بووه و بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام بووه، به‌ڵام ئێمه دانمان به‌خۆماندا گرت تاکوو فیتنه و ئاژاوه‌گێڕی سه‌ر هه‌ڵنه‌دات.
Your Comment