هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گرووپی مەرگدایە

ڕێوڕەسمی پشک خستنی تۆپی پێی مۆندیالی ٢٠١٨ ی ڕووسیا بەڕێوە چوو و ٣٢ هەڵبژاردەی بەشدار بوو ڕکابەرەکانی خۆیانیان ناسی. بەم پێیە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گرووپێکی سەخت دا جێی گرت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری نێردراوی مێهر بۆ ڕووسیا، ڕێوڕەسمی پشک خستنی بیست و یەکەمین خولی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێی مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ ی ڕووسیا لە کاتژمێر ١٨ ی ئەمڕۆ هەینییەوە بە کاتی ڕووسیا لە کۆشکی کرملینی مسکۆ بە ئەمادە بوونی نوێنەر و سەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەکان بەڕێوە چوو.

لە ئەو ڕۆژەوە کە سێپ بلاتێر، سەرۆکی پیشووی فیفا ناوەکانی ڕووسیا و قەتەری وەکوو میواندارەکانی سەیر و سەیرتری مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ لە پاکەتە مۆر و مۆم کراوەکانی فیفا دەرهێنا، ساڵەهایە تێپەڕ دەبێت و ئێستا جگە لە دەرکەوتنی" فرۆشتنی میوانداری" بڵاتێر و هاودەستەکانی، هەر ڕۆژە لایەنی نوێتر لە گەندەڵی لە داموزگاکانی فیفا دەبیسترێت. بەڵام گوێی فیفای ئینفانینۆش وەکوو سەرۆکە گەورەکەی ئەم شتانە نابیسێت. سیاسەتە بەربڵاوە بازرگانییەکانی فیفا پلانێکە کە وادیارە تەواوی بەشەکانی ئەو ڕێکخراوە گەورە جیهانییەی بۆ ئەنجامی تەواوی سوێندیان خواردووە و هەموویان بەرەو پێشەوەی دەبەن. گەورەترین پلانی بلاتێر بۆ فیفا جیهانییەکەی، باز کردنی پێی مۆندیالی جیهانی بۆ ئەو بازاڕانە بوو کە پێشتر میوانداری ئەو ڕووداوە نەبوونە و قەتەر و ڕووسیاش هەر بەم پێیە هەڵبژێردراون.

پێشوازی گەرم

بە هەمووی ئەمانەوە بە پێی کێشەی بنەڕەتی لە هەڵبژاردنی ڕووسیا بۆ میوانداری ڕووداوی گەورەی تۆپی پێ،ئێستا ڕووسەکان بڕیاریان داوە تا مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ بە ستانداردەکانی فیفا و ئاڵبەت بە شێوەی خۆیان بەڕێوە ببەن. ئەم باسە لە سەرەتای چوونی تیمە مێدیاییەکان بۆ فڕۆکەخانە سێ لایەنەکانی مسکۆ( وەنوکووو- دومودە دو وو- شرە مە تیە وو) ئاشکرایە؛ کورسی بەربژێرەکان بۆ یارمەتی دان بە بەڕێوە چوونی مۆندیالی جیهانی، هەر وەکوو مۆندیالە جیهانییەکانی دوایی، ئامادەی وەرگرتن، یارمەتی گەیاندن و گەیاندنی هەواڵ بە هەواڵنێران و وێنەگرانە کە بۆ پشک خستنی مۆندیالی جیهانی دەچن بۆ مسکۆ . دەوترێت یەکێک لە مەرجەکانی بەرپرسانی باڵای ڕووسیا بۆ فیفا ئەوە بووە کە تەواوی بەربژێرەکان لە رووسیاوە بن و ئەمە نیشاندەری بڕیاری ڕووسەکان بۆ بەڕێوە بردنی مۆندیالی جیهانی بەتەواوەتی ڕووسیە.

ڕێوڕەسمەکە بە قسەکانی پووتینەوە دەستی پێکرد

ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا یەکەم کەسێک بوو کە چووە سەر سێن و سەبارەت بە میوانداری رووسیا لە مۆندیالی جیهانی قسەی کرد.لە پاڵی ئەودا جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفاش ئامادە بوو. پووتین لە قسەکانیدا وتی: ئێمە ئەمانەوێت بە بەڕێوە بردنی باشی مۆندیالی جیهانی هێزی ڕووسیا بە جیهانیان نشان بدەین.

گرووپ بەندی کێبڕکێیەکانی مۆندیالی جیهانی ٢٠١٨ ی ڕووسیا بە شێوەی خوارەوەیە:

گرووپی A:

١.ڕووسیا ٢. عەرەبستان ٣. مسر ٤. ئورووگوە

گرووپی B:

١.پورغاڵ ٢. ئیسپانیا ٣. مەراکش ٤. ئێران

گرووپی C:

١.فەڕەنسا ٢. ئۆسترالیا ٣. پێروو ٤. دانمارک

گرووپی D:

١.ئەڕژەنتین ٢. ئیسلەندا ٣. کرواسی ٤. نیجێریا

گرووپی E:

١.بڕازیل ٢. سویس ٣. کاستاریکا ٤. سێربێستان

گرووپی F:

١.ئەڵمانیا ٢. مێکزیک ٣. کۆریای باشوور ٤. سوید

گرووپی G:

١.بێلژیک ٢. پاناما ٣. تونس ٤. ئینگلیس

گرووپی H:

١.لەهستان ٢. سێنێگاڵ ٣. کلۆمبیا ٤. ژاپۆن

ئێران لە گرووپی مەرگدایە

پاش رێوڕەسمی پشک خستنی کارلۆس پویۆل کاپیتانی پێشووی هەلبژرادیە تۆپی پێی ئیسپانیا لە گرووپی دووهەم وەکوو گرووپی مەرگ ناولێبرد. مارادۆناش ئەو گرووپەی سەخت ناولێبرد.

News Code 14898

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =