ئەنقەرە خوازیاری ڕادەست کردنەوەی بە پەلەی گولەنە

باڵوێزی تورکیا لە واشنتۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ڕایگەیاند: حکوومەت و گەلی تورکیا خوازیاری ڕادەست کردنەوەی بە پەلەی فەتحوڵڵا گەلەن، رێبەری جەماعەت گولەن لە ئەمەریکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی حوڕییەت، باڵوێزی تورکیا لە واشنتۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای داخوازی بۆ ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن رێبەری جەماعەتی گولەن، ڕایگەیاند: دەوڵەت و گەلی تورکیا بە مەبەستی دادگایی کردنی فەتحوڵڵا گولەن، خوازیاری ڕادەستکرانەوەی بە پەلەی ناوبراو لە ئەمریکان. سەرەڕای تەواو ئەو تۆمەتانەی لە سەر فەتحوڵڵا گولەنە، مانەوەی ناوبراو لە ئەمریکا بۆ گەلی تورک جێێ سەرسووڕمان و نیگەرانییە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە: لە پێناو ڕادەستکردنەوەی گولەن لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکایی لە چوارچێوەی گرێبەستی هاوکاریی ڕادەستکردنەوەی تاقانباران کە لە نێوان دوو وڵاتدا واژۆکراوە دانوستان و گفتوگۆ دوو لایەنەکان درێژەیان هەیە. تەواو هەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە بردنەدەرەوەی گولەن لە ئەمریکا لە رێگاگەلی نایاساییەوە درۆیە و حکوومەتی تورکیا هیچکات ڕوو لە رێگاگەلی نایاسایی ناکات.

News Code 14417

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =