به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هێزه‌کانی ئێران ڕایانگه‌یاند که له ئۆپراسیۆنێکی زۆر ئاڵۆز و چه‌ند جه‌مسه‌ری توانیانه گرووپێکی گه‌وره‌ی قاچاخی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له سنووره‌کانی کرماشان بدۆزنه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌کانی ئێران ئاماژه‌یان داوه که ڕێکخستنی ئه‌م گرووپه به هاوئاگه‌نگی ناوه‌نده هه‌واڵگیرییه‌کانی ڕۆژئاوا و به‌مه‌به‌ستی نائه‌من کردنی ناوخۆی ئێران ئه‌نجام بووه.
هێزه‌کانی دژه تیرۆری ڕێکخراوی هه‌واڵگری سوپای پاسدارانی کرماشان له‌م ئۆراسیۆنه‌دا ۲۸۹ ده‌مانچه، ۲ جۆر چه‌کی جه‌نگی و ۳ چه‌کی تایبه‌تی ڕاویان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
بۆچوونی ئێوە