به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مورته‌زا سه‌فاری نه‌ته‌نزی، سه‌رۆکی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌رکییه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران به ئاماژنسی مێهر ڕایگه‌یاند: گومانی تێدا نییه که به هۆی هاوکاری و پشتگیری ئێرانه‌وه بوو که کورده‌کان توانیان له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق پله‌ی زۆر به‌رز له‌م وڵاته به ده‌ست بێنن. ئێران یارمه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری هه‌رێمی دا و په‌یوه‌ندی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بوو.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م نزیک بوونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر جار ئێمه ڕێگه نه‌ده‌ین که کورده‌کان به‌ره‌و ساحهیهک بڕۆن که به‌رژوه‌ندی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه؛ گومانی تێدا نییه که کورده‌کان ئێرانی کۆنن و ئێران به‌رده‌وام گرنگی پێداون.
سه‌فاری نه‌ته‌نزی وتی: به‌داخه‌وه مه‌سعوود بارزانی دوای دهنهدهنی بڕێک ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌که که هیچ سوودێکی بۆ خه‌ڵکی کورد نه‌بوو ههنگاوێکی هه‌ڵه‌ی هاوێشت، ئه‌م هه‌نگاوی بارزانی بووه هۆی ئه‌م هه‌موو شکسته‌ی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌م هه‌نگاوه نه له ناوخۆ و نه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن که‌سه‌وه پشتیوانی لێنه‌کرا.
سه‌رۆکی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌رکییه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جه‌ختی کرد: جێگه‌ی داخه که بارزانی ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵه‌یه‌ی هه‌ڵگرت و خۆی له کرده که‌سێکی سووتاو له عێراق و ناوچه‌که، ئه‌و چی دیکه له داهاتووی عێراقدا هیچ جێگه‌یه‌کی نییه.
ئه‌م به‌رپرسه ئێرانییه زیادی کرد: ئێران به هاوکاری لایه‌نی عێراقی و تورکی کۆتایی به‌م بابه‌ته هێنا. هه‌وڵی تاران ئه‌وه‌یه که عێراق ده‌ست به سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی خۆیدا بگرێت، ئێمه نابێت مۆڵه‌ت بده‌ین که هه‌نگاوه جیاخوازه‌کان له ناوچه‌که سه‌ر هه‌ڵبدات.
Your Comment