بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، بە گوێرەی بەڵگە دۆزراوەکان لە چالاکیی کارگهی بەرهەم هێنانی چیمەنتۆی لافارۆژی فەڕەنسا لە سووریا، ئەو کۆمپانیایە پارەیەکی زۆری وەک بەرتیل داوەتە گرووپی تیرۆریستیی داعش، بۆ ئەوەی لە ڕەوتی شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکانی سووریاشدا بتوانێ درێژە بە چالاکییەکانی بدات.
شایانی باسە کە ئەو بەڵگانە لە دانپێدانانی سێ کەس لە کارگێرانی ئەو کارگه فەڕەنسییە کۆکراوەتەوە کە لەمدواییەدا بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی بەرتیلدان لە لایەن لافارۆژ بە داعش کە ساڵی ڕابردوو لە فەڕەنسا کرایەوە، سەردانی پاریسیان کردووە و لێپێچینەوەیان لێ کراوە.
بە وتەی دادستێنی گشتیی پاریس، یەکەمین بەڵگە کۆکراوەکان سەبارەت بە بەرتیلدانی لافارۆژ بە داعش لە ساڵی ۲۰۱۲ گەیشتۆتە دەست بەرپرسانی دەزگای دادی فەڕەنسا.
یەکێک لە کارگێڕانەی کە لێپێچینەوەی لێ کراوە، لای وایە کە ئەو مامەڵانەی نێوان لافارۆژ و داعش لە پارێزگای غازی عەنتاپی تورکیا واتە لە مەودای ٣٧ کیلۆمەتریی کارگەی بەرهەم هێنانی چیمەنتۆی لافارۆژ لە کۆبانیی سووریا ئەنجام دراوە.
ئەو شایەتحاڵه وتووشیەتی کە دەوڵەتانی ئەمریکا و قەتەریش ئاگاداری ئەو مامەڵانە بوون و پاڵپشتیان لێ کردووە.
Your Comment