به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌م فستیڤاڵه سه‌رجه‌م ۱۳۱ فیلم به‌شداریان کردووه که له قۆناغی کێبه‌رکێدا ۴۱ فیلمی فستیڤاڵه‌که ڕکابەری یەکتر ده‌که‌ن.
له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که به‌شی تایبه‌ت بۆ ناسینی سینه‌مای کۆریای باکوور کراوه‌ته‌وه و تێیدا فیلمه‌کانی ئه‌م وڵاته نمایش ده‌کرێت و کۆنفراسیان بۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه که له میانه‌ی فستیڤاڵه‌که ڤۆرک شاپ له سه‌ر سینه‌ماگه‌ری به‌ڕێوه بچێت و خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌توانن تێیدا به‌شداری به‌که‌ن.
شایانی باسه که پێنجه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ده‌هۆک له چوار به‌شی کورته فیلم، فیلمه به‌ڵگه‌یی، فیلمی ناوخۆیی و جیهانی به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره که به‌شی فیلمی به‌ڵگه‌یی له فستیڤاڵی فیلمی ده‌هۆک به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆچوونی ئێوە