دەوڵەتی میانمار کۆتایی به‌ جەنایەت لە دژی موسڵمانان بێنێت

سەرۆک کۆمار وتی: داوا لە دەوڵەتی میانمار دەکەین کە پێش بە جەنایەتەکان لە دژی موسڵمانانی ئەو وڵاتە بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە دانیشتنی ئەمڕۆی لیژنەی دەوڵەت بە ئاماژە بە کوشتوبڕی موسڵمانانی میانمار ڕایگەیاند: لە میانماردا خەڵکی موسڵمان کەتوونەتە ژێر گوشار و سەدان هەزار کەس ئاوارە بوونە و ژمارێکی زۆریش کوژراون، بە چەشنێک کە تەرمی هەندێک سووتێندراون و ماڵەکانیشیان ئاگر دراوە.

ڕۆحانی بە داکۆکی لەوەی کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان خەڵکی میانمار و موسڵمانانی دیکەی جیهان نییە، ڕاشیگەیاند: ئێمە وەک وڵاتێکی موسڵمان و شۆڕشی هەست بە بەرپرسایەتی دەکەین هەمبەر بە چەوساوە موسڵمان و تەنانەت ناموسڵمانەکانی جیهان و لەو ڕووەوە داوا لە دەوڵەتی میانمار دەکەین پێش بە جەنایەتەکان لە دژی موسڵمانانی ئەو وڵاتە بگرێت و هاوکات داوا لە وڵاتانی دراوسێ و موسڵمان دەکەین کە لەو بوارەدا بچنە هانای خەڵکی ئاوارەی میانمار.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکەین کە ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆی ڕاپەڕێنێت و جیهانی ئیسلامیش دەبێ لە باری سیاسی و مرۆییەوە یارمەتیی خەڵکی میانمار بدەن. لەو پێناوەدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێکخراوی مانگی سووری ئەم وڵاتە ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتی گەیاندن و پێدانی شوێنی نیشتەجێتی بە ئاوارەکانی ئەو وڵاتە ڕادەگەیێنێت.

سەرۆک کۆماری ئێڕان لە کۆتاییدا هەر جۆرە ژینۆسایدێکی لە جیهانی ئەمڕۆدا بە دزێو و قبووڵ نەکراو زانی و جەختی لەوە کردەوە: ئەمڕۆکە دەبێ لە دژی ئەو جۆرە هەڵسوکەوت و ژینۆسایدانە هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و جیهانی و هاوسان بگرینە بەر، بۆ ئەوەی بتوانین یارمەتیی چەوساوەکانی جیهان و خەڵکی میانمار بدەین.

News Code 12623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =