ئازادی ته‌لعه‌فه‌ر خه‌ونی دابه‌ش کردنی عێراقی له‌ناو برد

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میانه‌ی لێدوانێکیدا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ئازاد کردنی شاری ته‌لعه‌فر کرد و وتی: ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر خه‌ونی دابه‌ش کردنی عێراقی له‌ناو برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی مه‌یادین، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دا که‌ ئازاد بوونی شاری ته‌لعه‌فه‌ر له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: ئازادی ته‌لعه‌فه‌ر خه‌ونی دابه‌ش کردنی عێراقی له‌ناو بردووه‌.

ئه‌سه‌دی له‌مباره‌وه‌ درێژه‌ی دا: بڕێک که‌س له‌ دوای دابه‌ش کردنی عێراقن که‌ دوای ئازاد بوونی ته‌لعه‌فه‌ر ئه‌م خه‌ونه‌ پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌.

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ئه‌منیه‌تی ئێستای عێراق له‌ دوای ئازاد بوونی ته‌لعه‌فه‌ر کرد و درێژه‌ی دا: ئێسته‌ داعش له‌ ئان و ساتی شکستی ته‌واو دایه‌.

News Code 12481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =