به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆکی هویئه‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند ئازاد کردنی شاری ته‌لعه‌فه‌ر جارێکی دیکه هه‌موو هێزه‌کانی عێراقییه‌کانی یه‌کگرتوو کرده‌وه. حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵی کاریگه‌ری له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هه‌بووه، جیا له ڕۆڵی پشتیوانی کردن له هێزه سه‌ربازییه‌کان له ئه‌ستۆی حه‌شد بوو.
فه‌یاز جه‌ختی کرد: داعش له ته‌لعه‌فه‌ر شکستی خواردووه و مێدیاکان به تایبه‌ت مێدیاکانی حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵی باشیان له‌م پڕۆسه‌دا هه‌بووه.
شایانی باسه که عه‌بدوڵئه‌میر یاروڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر دوێنێ ڕایگه‌یاند که هه‌موو شه‌قامه‌کانی ته‌لعه‌فه‌ر ئازاد کراوه و له ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراق دایه.
Your Comment