به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو شەڕڤانان هێرشێكی داعشیان لەگەڕەكی "رەوزە" تێكشكاند كە لەرێی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و گرووپێكی تیرۆریستانەوە ئەنجام درا.
به گوێرهی ههواڵهکان، شهڕڤانانی سوریای دیمۆکراتیک توانیویانه وێڕای تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلەكان ۹ تیرۆریست بکوژن و دەستیش بەسەر چەك و تەقەمەنی ژمارەیەكیاندا بگرن.
لهمبارهوه میللهت پرێس نووی: لەمیحوەری باكور و باكوری رۆژهەڵاتی رەققەش، بەتایبەتی لە گەڕەكی نەهزە و ناوچەی "تەوەسوعیە" شەڕڤانان پێشڕەوییان كرد و لەكاتی شەڕوپێكدادانەكانیشدا، ۱۱ تیرۆریست كوژران.
لەگەڕەكی هیشام بن عەبدولمەلیكیش شەڕوپێكدادانەكان بەردەوامن و شەڕڤانان توانیان ناوچەكانی "مزگەوتی مینا و بوستان و كەراجات" رزگاربكەن و ۸ تیرۆریستیش كوژران.
Your Comment