کاردانەوەی توندی تورکیا بە  لێدوانی هاوپەیمانی دژە داعش

قسەکانی نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژە داعش سەبارەت بە پارێزگای ئەدلەب بووە هۆی تووڕەیی تورکیا و کاردانەوەی ئەنقەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە قسەکانی برت مەک گۆرک نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیامنی دژە داعش ڕەخنەی گرت.

مەک گۆرک چەند ڕۆژ پیش ویڕای ڕەخنە لەهاوپەیمانانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە پارێزگای ئەدلەب بووەتە بەهەشتێک بۆ ئەلقاعیدە.

مەک گۆرک لە قسەکانی خۆیدا لە ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی واشنتۆن ڕەخنەی لە کاری هاوپەیمانانی ئەمریکا گرتووە بۆ هەناردە کردنی دەیان ەهزار تۆن چەک بۆ سووریا و وتبووی ناردنی توندڕەوە بیانییەکان بۆ سووریا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەلقاعیدە زیاترین سوود وەربگرێت لە دۆخەکە و پارێزگای ئەدلەب کە لە سنووری تورکیادایە بووەتە بەهەشتێکیئ ئەمن بۆ ئەلقاعیدە. هەروەها وتبووی کە ئێمە وتووێژی نێزیکمان لەم بارەیەوە دەبێت لە گەڵ تورکیا.

کالین لە کاردانەوە بە ئەو قسانە وتی:هەواڵ بۆ تێوەگلانی تورکیا بە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە ئەدلەب قبووڵ ناکەین. دروست بوونی تیرۆریزم لە ئەدلەب پێوەندییەکی بهە تورکیاوە نییە. دەپرسن بۆ؟ چونکە ئەدلەب لە کۆنترۆڵی ئێمەدا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ل ەکاتی دەسپێکی قەیرانی سووریاوە تورکیا بووەتە ڕێگایرک بۆ گواستنەوەی چەک و تیرۆریستەکان بۆ ناو سووریا. وڵاتانی ڕۆژاواییش سەرەڕای ئاگاداری لە ئەو بابەتە هیچ کارێکیان بۆ بەرگری لە ئەو کارە نەکردووە و برێ کات بۆ وەرگرتنی بەرتیل لە تورکیا ئەو پرسە دێننە ئاراوە.

News Code 11656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =