به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڤۆرج، هه‌ساره ناسه‌کان ده‌ڵێن که جۆره ماده‌یه‌کی کیمیاییان دۆزیوه‌ته‌وه که نیشانی ده‌دات له ده‌ورووبه‌ری زوحه‌ل ژیانی میکرۆئۆرگانیسمی هه‌یه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئه‌م بازنه‌یه زۆر سارده و هۆکاره‌که‌یشی دووربوونی له خۆره.
زانیان ده‌ڵێن که مۆلۆکولێکیان له ئه‌تمۆسفری زوحه‌ل دۆزیوه‌ته‌وه که ده‌توانێت خانه‌ی زیندوو دروست بکات و به‌ڵگه‌مان ده‌ستکه‌وتووه که ئه‌م مۆلۆکولانه له زۆحهلدا هه‌ن.
ئه‌م جۆره ماده‌یه به "ڤێنیل سیانید" ناسراوه که ماوه‌ی ۱۳ ساڵه لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌کرێت و هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا بوونی هه‌یه.
زانیان ده‌ڵێن که زوحه‌ل یه‌کێکه له‌و هه‌سارانه‌ی کاکێشانی خۆری که ئه‌گه‌ری ژیان تێیدا له هه‌موو هه‌ساره‌کانی دیکه زیاتره. زوحه‌ل ئهتمۆسفرێکی زۆر پته‌وی هه‌یه که له نیترۆژن و ماده‌ی وه‌ک جه‌وی زه‌وی دروست بووه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ژیان له زوحه‌ل به یارمه‌تی تیلۆسکۆپی زۆر به هێزی ALMA ئه‌نجام بووه که له بیاوانێکی وڵاتی شیلی جێگیر کراوه.
Your Comment