به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوێنێ ئێواره‌ی له میانه‌ی دیدارێکدا جه‌ختی کرد: بڕێک له ڕاپۆرته بڵاو کراوه‌کانی ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان، تیرۆریسته‌کان هان ده‌دات زیاتر خه‌ڵک بکوژن.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: ئێمه قبوڵی ناکه‌ین حزبه سیاسییه‌کان بودجه‌ی خۆیان له گیرفانی هێزه سه‌ربازییه‌کان دابین بکه‌ن. ئێمه بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها له ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌یه.
عه‌بادی جه‌ختی کرد: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕێک که‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، بۆ ساڵانێکی زۆر ده‌مێننه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له ده‌ستکه‌وته سه‌ربازییه‌کان به‌هره ببه‌ن له ڕاستیدا بازه‌رگانی به شه‌ڕه‌وه ده‌که‌ن و کێشه دروست ده‌که‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان وتی: به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان کارێکی نایاساییه.
Your Comment