بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکبەر سەنجابی لە پەراوێزی کردنەوەی یەکەمین بازاڕچەی فرۆشی کاڵا کۆڵبەرییەکان لە شاری سەرپێڵ زەهاو، ئامانج لە کردنەوەی ئەو بازاڕچەیەی گەشەی ئابووری، گەشەی بەستێنی ناوچەکە و پەرە پێدانی ئیشە نوێیەکان و لە کۆتاییدا دروست کردنی کار زانی.
وتیشی: لە ئەو بازاڕچە ١٠٢ جۆر کاڵا لەوانە کەلوپەلی ناو ماڵ، دەنگی، وێنەیی، ئاڕیشتی و تەندروستی دەفرۆشرێت.
نابراو درێژەی دا: یەکەم بازاڕچەی فرۆشی کاڵا کۆڵبەرییەکان لە شاری سەرپێڵ زەهاو، ٣٧ دووکانی هەیە و ١٠٠ کەس کە بە دوای کاردا سەگەڕێن، کاری فرۆشی کاڵا هاوردەییە کۆڵبەرییەکان ئەنجام دەدەن.
فەرماندار سەرپێڵ زەهاو کاتی چالاکیی ئەو بازاڕچەیەی کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانی تا ١٢ ی شەو ڕاگەیاند.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە چالاکیی ١٠٠ کۆڵبەر لە سنووری تیلەکۆی سەرپێڵ زەهاو،وتی: ئەو کەسانە تا ٢٠ ملیۆن ڕیاڵ کاڵا دەهێننە ناو وڵاتەوە.
Your Comment