به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی سێ شه‌مه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دیداری کرد و وتی: ئێران سه‌رکه‌وتنی عێراقییه‌کان به سه‌ر تیرۆر و شه‌ڕ و ئاژاوه به سه‌رکه‌وتنی خۆی ده‌زانێت.
ئه‌و زیادی کرد: شه‌ڕی دژ به تیرۆر نابێت ببێته هۆی له بیر کردنی پرسی قودس. هه‌موو کێشه‌کانی ناوچه‌که له ژێر سه‌ری ڕژیمی زایۆنییه.
ڕۆحانی وتی: بێ گومان تاران له دوای په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو لایه و له هه‌موو بواره‌کاندا ئه‌م هاوکارییه درێژه‌ی پێده‌ده‌ین.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: یه‌کگرتوو مانه‌وه‌ی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه و دابه‌ش بوونی وڵاتانی ناوچه‌که قبوڵ ناکرێت و له سوودی که‌س نییه، ئێمه له یه‌کگرتوویی خاکی عێراق پشتیوانی ده‌که‌ین و لامان وایه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو جیهانه.
حه‌یده‌ر عه‌بادیش له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد که په‌ره به هه‌موو هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌ده‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق به تایبه‌ت له دوای ئه‌وه‌یه که هاوکارییه بازه‌رگانییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر بکات و بۆ ئه‌م کاره‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئێمه هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندی هێله ئاسمانی و وشکانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: داعش مه‌ترسییه‌که بۆ هه‌موو جیهان. یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق خاڵێکی ده‌ستوورییه و هه‌ر هه‌نگاوێک له به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نایاساییه.
Your Comment