به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌نی شه‌فه‌ق، سوپای تورکیا ناوچه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت له کانتۆنی عه‌فرین که له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی یه‌په‌گه دایه، به خه‌ستی بۆردمان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بۆردمانه به تۆپی جۆری هۆیتزر و فیرتینا ئه‌نجام بووه. له‌م بۆردمانه‌دا گوندی مارانز و ده‌ورووبه‌ری ئه‌م گونده به خه‌ستی بۆردمان کراوه.
ئه‌م ڕاپۆرته له حاڵێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه که پێشتر هه‌واڵێک بڵاو ببووه‌وه که یه‌په‌گه ناوچه‌ی ئه‌عزاز که له ژێر کۆنترۆڵی تورکیایه به خه‌ستی بۆردمان کردووه و هێزه کوردییه‌کان زه‌ربی کوشه‌نده‌یان له هێزه‌کانی تورکیا له‌م ناوچه‌یه داوه.
هێرشه‌کان له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که یه‌په‌گه ئاماژه‌ی به دوژمنایه‌تی زیاتری تورکیا کردووه. شایانی باسه که ئه‌مریکا ده‌ستی کردووه به پڕچه‌ک کردنی کوردی سووریا و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی تورکیا.
بۆچوونی ئێوە