به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر،هه‌ڵبژارده‌ی ئێران دوێنی هه‌ینی توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وڵام عێراق بباته‌وه.
ئه‌مه یه‌کم خولی ئه‌م یارییانه بوو که به میوانداریی تایله‌ند به‌ڕێوه‌چوو و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشکی ئۆله‌مپیکی گه‌نجانی ئه‌رژانتین له ساڵی ۲۰۱۸ بووه و ئێران و عێراق له پله‌ی یه‌ک و دوو وه‌ستان پشکی ئۆله‌مپیکیان وه‌ده‌ست هێنا.
ئێران له قۆناغی گرووپی‌دا توانی یانه‌کانی چین، موغلستان، ئیمارات و قڕقیزستان تێک بشکێنێت و دوای ئه‌وه‌ی لوبنانی برده‌وه، له قۆناغی پێش کۆتاییشدا تایله‌ندی تێکشکاند.
Your Comment