بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، سەید مەحیەدین سەجادی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە ٤٨ کاتژمێر پاش بەشداری لە ئەو ڕێوڕەسمە ڕووی داوە و هێشتا دیار نیە ئەو ژەهراوی بوونە بە هۆی چێشتەوە بووە یا هۆکارێکی تری بووە.
ناوبراو وتی: بۆ لێکدانەوەی باسەکە گرووپێک لە کارناسان و پسپۆڕانی زانستی پزیشکی کوردستانمان ڕەوانەی مەریوان کردووە.
سەجادی سەبارەت بە مەرگی یەکێک لە ژەهراوی بووەکان وتی: تا ڕاگەیاندنی ئاکامی پزیشکی یاسایی ناتوانرێت هۆکاری مەرگی ئەو یەک کەسە بەجێماو لەژەهراوی بوون ڕابگەیێنین.
شەوی ڕابردوو چەند کەس لە میوانانی ئەو ئاهەنگە خۆیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە کە نیشانەکانی ژاراوی بوونی چێشتیان پێوە دیار بوو کە یەکێک هەر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بۆچوونی ئێوە