بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش هاتنە ئارای نیگەرانییەکان لەبارەی دروشی بەرزنرخاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە لایەن تاقمێک لە ژنانی ناو پەرلەمانی تورکیا و سەرەڕای داواکاریی هەندێک لە ڕەوتەکان بۆ دیداری بەپەلە لەگەڵ سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە جەزیرەی ئیمرالی، لیژنەی پەرلەمانی تورکیا پاش بەڕیوەبردنی دوو کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندن، ئەنجامی دیداری ڕاستەوخۆی هەڵپەسارد و بڕیار درا ڕەوتی لێکدانەوەی یاسایی-ئیداری و ڕاپۆرتی کۆتایی ئاراستەی بەرپرسانی هاوپەیوەند بکرێت.
ئەو لیژنەیە تەنیا دوو کۆبوونەوەی گفتوگۆ و ڕاوێژی لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەنجام داوە و بڕیارە پاش کۆتایی کۆبوونەوەکان، ئەنجامی لێکدانەوەکانی خۆی بە شیوەی ڕاپۆرتی فەرمی ئاراستە بکات.
ئەوە لە کاتێکدا کە لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی داواکاریی دەمپارتی بۆ دیداری بەپەلە لەگەڵ سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمرالی بە سەرۆکایەتی نەعمان کورتۆلۆمۆش، بەرزبوونەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە لایەن چەندین ژن لە پەرلەمانی تورکیا، بووە هۆی نیگەرانیی سەرۆک پەرلەمان و ئەندامانی تر و لەو ڕووەوە زۆرینەی پەرلەمانتاران وایان بە باش زانی کە تا ڕوونبوونەوەی دۆخەکە و کەمبوونی ناکۆکییەکان، چاوەروان بن.
Your Comment