-
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی:
کاتێک ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت وڵامی ئیسڕائیل دەدەینەوە، جیدیە
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: کاتێک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەڵێت بڕیارە وەڵام بدەینەوە، پێویستە بە جددی وەریبگرین.
-
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران:
تیرۆری شەهید هەنیە ئەنجامی دزە کردن نەبووە
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران وتی: تیرۆرکردنی شەهید هەنیە لە ئەنجامی دزەکردن نەبووە و هیچ بابەتێکی نفووز و دزەکردن لەم ڕووداوەدا نییە.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:
دەبێ ئێران کاردانەوەیەکی هەبێت دوژمن نوێرێ هەڵەی وا دووپات کاتەوە
سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە ئەوەی کە مەترسی ئیسرائیل بۆ هەموو جیهانە، وتی: ئەبێ هەوڵێک بدەین کە دوژمنان ئیزنی دووپات کردنەوەی هەڵە بە خۆیان نەدەن.
-
باقری لەگفتوگۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و میسر:
ئێران بە هیچ لەونێک پاشگەز نابێتەوە/ کاردانەوە جیدیە
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە ئەبءێ ڕێگری بکەن لە بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی لە غەززە و پەرەپێدان بە دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە و ورەی ئێران بۆ ناچار کردنی ئیسرائیل بە وەڵامدانەوە جیدییە.
-
دوو جێگری نوێی پزشکیان دەست نیشان کران
سەرۆک کۆماری ئێران لە هەشت ڕۆژی ڕابردوو حەوت پۆست لەوانە جێگری یەکەم تا سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی دەست نیشان کردووە.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سوریا:
کۆمەڵگای جیهانی دەبێ کوشتنی ئێزدییەکان بە کۆمەڵکوژی بناسێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وێڕای ئاماژە بە کوشتنی بەکۆمەڵی شەنگال لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014 داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد ئەو کوشتنە بەکۆمەڵە وەکوو کۆمەڵکوژی بە فەرمی بناسن.
-
پارتی و یەکێتی لە سەر ئێزدییەکان یەکتر هەڵدەدڕن
پارتی دیمۆکرات هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و دەڵێت: موزایەدات و ڕشتنی فرمێسكی تیمساح بۆ ئێزیدیەكان و چەواشەكاری هیچ لە وێنەی ڕاستییەكان ناگۆڕێت.
-
ڕۆژەڤ؛
مریوانی وریا قانع بۆچی وا ئەڵێ..؟
ئێحسان زەڵمی دەڵێت: نووسین و قسەکانی مەریوان وریا قانع وەک زۆرێک لە نەخوێنەوارو بێ عەقڵە شکڵ موسڵمانەکان (مەدخەڵیەکان) بۆ دەستخۆشیێکی بەرپرسە عەلمانیە فاشیلەکانی کوردستان بووە.
-
یەدعوت ئاحارنوت:
وەڵامی ئێران زۆر توندتر،وردتر و ماڵوێرانکەرتر دەبێت
سەرچاوە عێبرییەکان نیگەرانیان دەربڕی کە ئەم جارە وەڵامی ئێران و حزبوڵڵا بە تیرۆرەکانی ئەم دواییە زۆر توندتر،وردتر و ماڵوێرانکەرتر دەبێت.
-
ڕاپۆرتی پێنتاگۆن:
توانایی کوردی سووریا بۆ بەرەنگاریی داعش لاواز بووە
بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و توانایی ئەوانی لە بەرانبەر داعش لاواز کردووەتەوە.
-
هۆشداریی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەورووپا:
جیهان ئەبێ چاوەڕوانی سەرهەڵدانی بەرەی نوێی داعش بێت
عەبدولکەریم عومەر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سووریا لە ئەورووپا وێڕای ئاماژە بە سەرهەڵدانەوەی داعش ڕایگەیاند کە جیهان ئەبێ چاوەڕوانی نەوەیەی نوێ لە داعش بێت.
-
ئەلجەلیل بۆردومان کرا؛
هێرشی مووشەکی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر ئیسڕائیل
سەرچاوەکانی هەواڵ لە لوبنان هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی شەوانە لە لایەن حیزبوڵا لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.