بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کوشتنی بەکۆمەڵ لە شەنگال لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژی بووە و خەڵکی ئێزدیی کردووەتە ئامانج و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە ئەو کوشتوبڕە وەکوو کۆمەڵکوژی بە فەرمی بناسێت.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بۆنەی دەهەمین ساڵڕۆژی هێرش و کۆمەڵکوژی داعش لە شەنگال بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژی لە شەنگال ڕووخانی کۆمەڵگایەک و کۆمەڵکوژی فەرهەنگەکەی بوو.
Your Comment