بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی وهڵامی یهكێتی دایهوه و رایگهیاند: مهكتهبی سیاسی یهكێتی فرمێسكی تیمساحانەی بۆ كەسوكاری قوربانییانی ئەو كارەساتە ڕشتووە و هەوڵی داوە ئەو كارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسكە سیاسیە و حزبییەكانی خۆی بقۆزێتەوە و ڕاستییەكانی ئەو كارەساتە بشێوێنێت، دهشڵێت، ".
بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی ئهمڕۆ یهكشهممه لە ڕاگەیەندراوێکدا لهوهڵامی یهكێتیدا باسی لهوهكردوه، "لە یادی 10 ساڵەی كارەساتی شنگالدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوكردوەتەوە تێیدا فرمێسكی تیمساحانەی بۆ كەسوكاری قوربانییانی ئەو كارەساتە ڕشتووە و هەوڵی داوە ئەو كارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسكە سیاسیە و حزبییەكانی خۆی بقۆزێتەوە و ڕاستییەكانی ئەو كارەساتە بشێوێنێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەموو خەڵكی كوردستان و تێكۆشەر و خەباتگێڕان و هێزی هاوپەیمانان شاهیدی ئەوەن كە "ئەوەی لە شنگالدا خوێن و قوربانی و زیانیدا، پارتی بووە، لە خەمێکی گەورەی نیشتیمانی وەك كارەساتی شنگال، پارتی وەك هەموجار، بە تەنها مایەوە و بە تەنها شانیدایەبەر بەرپرسیارێتی، چ لە پەنادانی ئاوارەكان، چ لە ڕزگاركردنی ڕفێندراوەكان و هەروەها ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە دەستی داعش.
پارتی ههروهها دهڵێت، "جیهان شاهیدە پێشمەرگەی پارتی چۆن بەرگریی کردوە و چۆن ئەفسانەی داعشی شکاندوە، مێژویەکی زۆر کۆن نییە، گەلی کوردستان باش لەیادیەتی بۆ تۆماركردنی داستانی گەورە لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی سەددی موسڵ و ئازادكردنی ڕەبیعە و ئازادكردنی زومار و شكاندنی ئابڵۆقەی چیای شنگال و دواجاریش ڕزگاركردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، سەدان شەهید و برینداری بەخشی".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "موزایەدات و ڕشتنی فرمێسكی تیمساح بۆ ئێزیدیەكان و چەواشەكاری هیچ لە وێنەی ڕاستییەكان ناگۆڕێت، بە تایبەت کە ئەو موزایەداتە لەلایەن ناپاک و کاڵفامەکانەوە بێت، وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە ئەوەی لە خەمی شنگالە و خاوەنی شنگالە و ئاوێتەیە لەگەڵ ژان و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی تەنها پارتی بوە و هەر پارتی دەمێنێتەوە".
شیاوی ئاماژەیە دوێنێ یەکێتی هێرشی کردبووە سەر پارتی و وتبووی پارتی هۆکاری دۆخی شنگالە.
Your Comment