ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێوەدەوڵەتی: ئێحسان یاسین زەڵمی: بابەتی قەوارەی زایۆنی و ستەمەکانی لە خەڵکی فەلەستین بە گشتی لە دوای ساڵی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو سەریهەڵداوەو بەردەوام و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ستەمەکانی زیاترو زۆرتر ئەبێت.
ئامانجەکەشی ڕونە کە داگیر کردنی تەواوی خاکی فەلەستین و دەرکردنی خەڵکەکەیەتی لەو نیشتمانە.
بە بڕوانی من دکتۆر مریوانی وریا قانع لە بەر دوو هۆکار ئیسماعیل هەنییە بەوە ئەزانێ ئەبێ لێپرسینەوەی لە گەڵ بکرێ نەوەک پاداشت بدرێتەوە و پلە شەهادەتی پێ بدرێت.
۱. مرۆڤی زانستی و ئەکادیمی هیچ قسەیەک بە بێ زانیاری و دراسە ناڵێت، بەڵام ئەم بە ناو ڕۆشنبیرە هیچ دراسەیەکی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ژیان و سیرەتی پێغەمبەر نیە(درودی خوای لێ بێ)، ئەگەرنا ئەیزانی بردنەوەی موسڵمانان لە ئەهلی کوفر لە سەردەمی پێغەمبەرو(درودی خوای لێبێ) و خەلیفە بەڕێزەکانی هەمیشە بە زۆری کەمی و کەم تفاقی موجاهدان و زۆری تفاقی شەڕی کافران بە ڕوونی لە ئایەتەکانی قورئان و فەرمودەکانی پێشەوامان باس کراون، هەرچەند ئەم ڕۆشنبیرە لە ناسنامەکەی نوسرابێ (مسلم) بەڵام نەخوێنەوارو نەزانە بە ئاینی میللەتەکەی، ئەگەرنا نەدەبوو ئاوا شەکرێک بشکێنێت.
۲. نووسین و قسەکانی وەک زۆرێک لە نەخوێنەوارو بێ عەقڵە شکڵ موسڵمانەکان (مەدخەڵیەکان) بۆ دەستخۆشیێکی بەرپرسە عەلمانیە فاشیلەکانی کوردستان بووەو هەمووی لە حقدو قینی سەردەمی نەفامییەوەیە کە دەڵێ نەئەبوو بە هێزێکی کەم و ڕوو بە ڕووی اسرائیل و صهیۆنیەت ببونایەتەوە بەو هەموو سەرمایەو تفاقەی شەڕەوە، ئەگەر قین لە دڵانی موسڵمانان و میللەتی چەوساوەی غەززە سەیرێکی هەشت نۆ مانگی ڕابردووی شەڕی ڕزگاری غەززە بکە ئەزانن کە زیاتر لە هەزاران کوژرانی ئەفسەرو سەربازانی ئیسرائیل لە بەرامبەر شەهید بوونی دەیان هەزار خەڵکی سڤیل و ژن و مناڵە نەک جەنگاوەرانی حەماس، ئەوەش ناحەقی و ستەمێکی گەورەیە نابێ بەو چاوە بێ ڕێزییەوە سەیر بکرێت.
کاکە مریوان ئێمەی شوێنکەوتووان ئاینی پیرۆزی ئیسلام باوەڕ بوون بە غەیب و دەسەڵاتی بەرزو بڵندی خوای بە دەسەڵات وامان لێ ئەکات ڕوو بە ڕووی ستەم و نادادی ببینەوەو چاومان لە زۆری و کەمی نیە، ئەگەرنا عەقڵی بچکۆلەی هیچ کەسێکی وەک تۆ قبوڵی نیە هەشت ۆ مانگ جەنگاوەرێکی کەم، بە چەکێکی کەم بەرگە بگرێ و بەرگری بکات و لە ژێر دابارینی ئەو هەموو ئاگرو ئاسنە خۆڕاگرانە پارێزگاری بکەن و بمێننەوە بە بیرکردنەوەی ئێوە ئەبوو غەززە ژێرەو ژوور بکرایە.
هیوادارم بە ناو ڕۆشنبیرە کوردەکان بە دراسەو شارەزاییەوە قسە بکەن نەک بە کۆنە قین و نەزانی تاوەکو مەکانەتی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و کەسە ئەکادیمییەکان لە دەست نەدەن..
ئێحسان یاسین زەڵمی
٤/ ٨/ ٢٠٢٤ ز
Your Comment