AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٤ ٢١:٢٠

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی:

کاتێک ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت وڵامی ئیسڕائیل دەدەینەوە، جیدیە

کاتێک ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت وڵامی ئیسڕائیل دەدەینەوە، جیدیە

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی  کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: کاتێک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەڵێت  بڕیارە وەڵام بدەینەوە، پێویستە بە جددی وەریبگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "جۆن کربی"، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند: "کاتێک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت کە وڵام دەدەینەوە، پێویستە بە جددی وەریبگرین."

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەو بارەیەوە درێژەی دا: دەبێت دڵنیابین لەوەی کە ئامادەین.

لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا جۆن کربی وتی: بەردەوامین لە ناردنی هێزی زیادە بۆ ناوچەکە. پێویستە دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە ئەوەندە ئامادە و بەتواناین بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان.

News ID 51160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha