AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٤ ١٦:٢٧

دوو جێگری نوێی پزشکیان دەست نیشان کران

دوو جێگری نوێی پزشکیان دەست نیشان کران

سەرۆک کۆماری ئێران لە هەشت ڕۆژی ڕابردوو حەوت پۆست لەوانە جێگری یەکەم تا سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی دەست نیشان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران تا ئێستا لە حوکمی جیاوازدا عەلی تەیب نیای وەکوو ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆمار، شەهرام دەبیری وەکوو جێگری کاروباری مەجلیس و سەید حەمید پوور محەمەدیی وەکوو سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە دیاری کردووە.

هەروەها پزشکیان لە حوکمێکدا محەمەد جەواد زەریفی وەکوو جێگری ستراتیژیکی سەرۆک کۆمار و محەمەد جەعفەر قائیم پەنای وەکوو جێگری کاروباری جێبەجێ کردن و سەرپەرشتی ناوەندی سەرۆک کۆماریی دیای کردووە.

پشێتریش سەرۆک کۆماری نوێی ئێران محەمەد ڕەزا عارفی وەکوو جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و موحسێن حاجی میرزایی وەکوو سەرۆکی نووسینگەی خۆی دەست نیشان کردبوو.

News ID 51157

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha