AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٤ ١٧:٣٥

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:

دەبێ ئێران کاردانەوەیەکی هەبێت دوژمن نوێرێ هەڵەی وا دووپات کاتەوە

دەبێ ئێران کاردانەوەیەکی هەبێت دوژمن نوێرێ هەڵەی وا دووپات کاتەوە

سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە ئەوەی کە مەترسی ئیسرائیل بۆ هەموو جیهانە، وتی: ئەبێ هەوڵێک بدەین کە دوژمنان ئیزنی دووپات کردنەوەی هەڵە بە خۆیان نەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: یادی شەهیدی پایەبەرزی بەرەی بەرخۆدان و حەماس ئیسماعیل هەنیە و شەهید فواد شۆکۆر و شەهید قاسم سولەیمانی و زاهیدی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەرز ڕادەگرین.

ئێژەیی زیادی کرد: ئیسرائیل نەک هەر بۆ خەڵکی فەلەستین بەڵکوو بۆ هەموو جیهان مەترسییە.

هەروەها درێژەی دا: زۆربەی خەڵکی جیهان ئاگادارن لە کارەکانی ئیسرائیل بەڵام ئەبێ هەوڵی زیاتر لە ئەو بارەوە بدرێت. وادیارە دوژمن دەیەوێت ئاگربڕ بکات بەڵام لە هەمان کاتیشدا کارێکی دیکەش دەکەن. ئەبێ هەموومان دەست بدەینە دەستی یەکەوە و جۆرێک هەوڵ بدەین کە دوژمنان ئیزنی دووپات کردنەوەی هەڵەکانیان بە خۆیان نەدەن.

News ID 51156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha