-
لە کێبەرکێیەکانی ئاسیا؛
خاتوونێکی ئیلامی بوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند: ئایناس ئاراستەنژاد بووە ڕاهێنەری یانەی نەتەوەیی تۆپی پێ ژنانی تەمەن کەمتر لە 17 ساڵی ئێران.
-
سەرۆکی بنکەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند:
451 هەزار و 590 کەس لە کوردستان بەشداریی هەڵبژاردیان کردووە
سەرۆکی بنکەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لەسەدی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 1400 بەشدارییان کرد کە دیواندەرە بە 61.5 لەسەد زۆرترین بەشداری بووە.
-
بە یارمەتی ئامێرێکی نوێ؛
لێکۆڵەرێکی ئێرانی چارەسەری ئیسکی دۆزییەوە
گرووپێک بە سەرۆکایەتی لێکۆڵەرێکی ئێرانی ئامێرێکیان بۆ ڕاگرتنی ئیسک(نزگەرە) داهێنا.
-
نوێنەری پارلەمانی عێراق ڕایگەیاند:
هۆشدار سەبارەت بە گەلاڵەی گواستنەوەی تیروریستەکان بۆ عێراق
کۆمیسیۆنی پێوەندییە بیانییەکانی پارلەمانی عێراق ئەمڕۆ سەبارەت بە گواستنەوەی تیروریستەکان لە ئوردوگای ئەلهەولی سووریا بۆ ئوردوگای ئەلجەدعە لە عێراق هۆشداری دا.
-
ئەندامی فراکسیۆنی سائیرون لە پارلەمانی عێراق هەواڵی دا:
هاودەنگی هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی تورکیا
ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرون لە پارلەمانی عێراق لە هاوئاهەنگی بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی تورکیا هەواڵی دا.
-
لە شەو و ڕۆژێکدا؛
8161 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 111 کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8161 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
-
بەرپرسی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی قەیرانی هەرێم:
زیاتر لە 928 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن
بەرپرسی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی قەیران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێستاکە زیاتر لە 928 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی ورکدستان نیشتەجێن.
-
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە ئیبراهیم ڕەئیسی کرد
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی سەرۆکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران، پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد.
-
نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن:
گوترێش خوێنی منداڵانی یەمەنی بە سەرۆکایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان فرۆشت
نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئانتۆنیۆ گۆترێش خوێنی منداڵانی یەمەنی بە درێژ کردنەوەی خولی سەرۆکایەتی خۆی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، فرۆشت.
-
گۆڤاری نیو عەرەب هەواڵی داوە؛
ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر کوردی سووریا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان
بە پێێ نووسراوی گۆڤاری نیو عەرەب، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا کردووە تا جارێکی دیکە بۆ ڕێککەوتن دانوستان بکەن.
-
دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران؛
ئەمریکا: پابەندین بە دانوستانەکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی شەممە لە پەیامێکدا لە پابەند بوونی خۆی بۆ بەردەوام بوونی دانوستانە ناڤۆکییەکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەواڵی دا.
-
-
وێنەی مێهر
جەژنی سەرکەوتنی ڕەئیسی لە سنە
ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سنە جەژنی سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان بەڕێوەبرد.
-
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا؛
دەسخۆشی ئیبراهیم ڕەئیسی لە کەمینە ئایینی و ئێتنیکییەکانی ئێران
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنەکەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند پشت بە خودا دەوڵەتێکی شۆڕشگێڕ و دژە گەندەڵیمان دەبێت.
-
پەیامی پیرۆزبایی مهسرور بارزانی بۆ ئایەتوڵا رەئیسی:
حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەهێزی پەیوەندی لە گەڵ ئێران دەکات
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی ئیبراهیم رهئیسی، سهرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.