بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، کۆمیسیۆنی پێوەندییە بیانییەکانی پارلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەمە سەبارەت بە گواستنەوەی تیروریستەکان لە ئوردوگای ئەلهەولی سووریا بۆ ئوردوگای ئەلجەدعە لە عێراق هۆشداری دا و داکۆکی کردە سەر پێویستی ناردنی تیرۆریستە بیانییەکان بۆ وڵاتی خۆیان.
عامر ئەلفایز ئەندامی کۆمیسیۆنی هێمنایەتی و بەرگری پارلەمانی عێراق ڕایگەیاند: تیرۆریستەکان مەترسییەکی گەورە بۆ وڵات دێنە ئەژمار و نابێ بۆ نەینەوا بگوازرێنەوە.
ئەو وتیشی: ئەو تیرۆریستە عێراقییانەی کە لە سووریاوە بۆ عێراق نێردراون، لە هەڵبژاردن کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت و ئەو لایەنانە کە بەدوای گەیشتن بە دەسەڵاتن، بەهرەیان لێ وەردەگرن.
ئەلفایز داکۆکی کرد: گواستنەوەی تیرۆریستەکان مەترسییەک بۆ ئاسایشی وڵاتی ئێمەیە و دەبێ دۆخەکە ئارام بکرێتەوە و تیرۆریستە بیانییەکان بۆ وڵاتانی خۆیان بنێردرێنەوە.
بۆچوونی ئێوە