بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ محەمەد ڕایگەیاند: بە پێی دوایین ئامارەکان لە لایەن دەوڵەتی هەریمەوە، ئێستاکە 928هەزار و 674 ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن کە لە ئەو ژمارەیە 665،505 ئاوارەی ناوخۆی عێراق، 272،824 پەنابەری سووری، 8،747 پەنابەر لە تورکیا، 10،760 پەنابەری ئێرانی، 753 پەنابەری فەلەستینی و 85 پەنابەر لە وڵاتانی دیکەن.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ئەو ئامارە، بەس 30 لەسەدی ئاوارە و پەنابەرەکان لە 30 کەمپی تایبەتی ئاوارە و پەنابەرەکان نیشتەجێ کراون و پاشماوەکەیان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین و ئێستا 41 لەسەدی ئاوارە و پەنابەرەکان لە پارێزگای هەولیر، 40 لەسەد لە پارێزگای دهۆک و 19 لەسەد لە پارێزگای سلێمان دەژین.
هووشەنگ محەمەد ڕایگەیاند کە ئێستاکە ژمارەی ئاوارەگەلێک کە دێنە ناو هەرێم لە ژمارەی ئەو ئاوارانە کە هەرێمیان بەجێ هێشتووە، زیاترە و بەس لە مانگی ڕابردوو زایینی، سێ هەزار و 454 ئاوارە و پەنابەر هاتوونەتە ناو هەرێم و بەس دوو هەزار و 684 کەس لە هەرێم چوونەتە دەرەوە.
Your Comment