-
باڵوێزی ڕووسیا لە تاران هێنای:
سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەیامێکی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران نارد
لوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران لە دیدار لە گەڵ دوکتۆر ویلایەتی، پەیامی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وڵام دانەوە بە ڕێبەریی پێشکەش کرد.
-
لە پەیوەندی لە گەڵ کازمی:
ئاسایش, یەکپارچەیی و ئاشتی لە عێراق بۆ ئێران گرینگە
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: عێراق وڵاتێکی دۆستە و بۆ ئێران گرینگە.
-
دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە موسڵ
سەرچاوە عێراقییەکان لە دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە باکووری نەینەوا هەواڵیان دا.
-
نوێنەری CHP:
زیاتر لە 63 هەزار کەس بە تاوانی بێ ڕێزی بە ئەردۆغان لێپرسینەوەیان لێ کراوە
ساری بال نوێنەری CHP وێڕای ئاماژە بە بەندکرانی دمیرتاش و کوژرانی تاهیر ئەلچی سەرۆکی بنکەی پارێزەرانی دیاربەکر و پێڕانەگیشتنی لە لایەن دەزگای دادەوە، ئاکاری ئەردۆغان سەبارەت بە مافی مرۆڤی خستە گومانەوە.
-
بەرپرسێکی ڕێکخراوەی بەدر:
گەڕاندنەوەی داعش بۆ عیراق لە سەرووی بەرنامەکانی ئەمریکا دایە
یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوەی بەدر ڕایگەیاند: گەڕاندنەوەی داعش بۆ عیراق لە سەرووی بەرنامەکانی ئەمریکا دایە.
-
هی سەدەی حەوتی کۆچییه:
17 دەفری مێژوویی لە شاری قوروە دۆزرایەوە
فەرماندەی ئینتزامی کوردستان وتی: پۆلیسی ئاسایشی گشتی شاری قوروە توانیویە 17 دەفری مێژوویی بدۆزێتەوە.
-
لە شەو و ڕۆژێکدا؛
8212 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 82 کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8212 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە
-
پاپ فڕانسیس چووە دیداری ئایەتوڵا عەلی سیستانی
دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو ڕێبەری مەسیحییەکانی جیهان سەردانی عێراقی کرد , ئەمڕۆ چووە نەجەف بۆ دیداری ئایەتوڵا سیستانی.
-
کارناسێکی عێراقی:
بەغدا بۆی هەیە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەدات
کارناسێکی عێراقی جەختی کرد دەوڵەتی ناوەندی دەتوانێت بەهۆی پێنەدانی داواکارییەکانی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەشە بودجەی هەرێم نەدات.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:
بە بێ گیانفیداییەکانی شەهید سولەیمانی پاپ نەیدەتوانی بچێتە بەغدا
ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: بێ ڕۆڵی گرینگی گیان فیداییەکانی ئەبوو مەهدی و سەردار سولەیمانی و شەهیدانی شەڕ دژی داعش لە عێراق، پاپ نەیدەتوانی بە ئاسایشەوە بچێتە عێراق.
-
دوێنێ بەڕێوە چوو؛
یانەی وچانی کوردستان لەگەڵ ڕکابەرەکەی یەکسان هاتنەوە
یانەی تۆپی پێی خانمانی وچانی کوردستان بە ئەنجامی دوو بە دوو بەرانبەر سپاهانی ئیسفەهان ڕاگیرا و هیواکانی بۆ پاڵەونێتی لە خولی نایابی ئەمساڵی لەدەست دا.
-
بۆ یەکەم جار؛
یەکەمین بڵاوگەی تایبەت بە منداڵان بە زمانی کوردی لە سنە مۆڵەتی وەرگرت
"پەپوولە" یەکەمین بڵاوگەی تایبەت بە ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان لە سنە دەستی بە کار کرد.
-
بەرهەمی دەرهێنەری سنەییە؛
کورتە فیلمی "لەکە" خەڵاتی باشترین فیلمی لە ئەمریکا وەرگرت
کورتە فیلمی "لەکە" لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانیدا خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی Tryon film festivalی بردەوە.
-
زەریف:
ئەمریکا درێژە بە سیاسەتی زیاترین گوشار دژی ئێران دەدات
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تەنانەت لە کاتی گشتگیر بوونەوەی کۆرۆنا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژە بە سیاسەتی شکست خواردووی زیاترین گوشار لە سەر ئێران دەدات.