بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، عەلی تەمیمی، لەو بارەوە وتی: سەرەڕای پەسەند نەکرانی یاسای نەوت و گاز، یاسای ژمارە 97 ی ساڵی 1967 بنەمای هەڵکۆڵین و دۆزینەوەی نەوت و واژۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان دیاری دەکات و ئەو یاسایە بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەشە و وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی نەوت و مەجلیس بۆ واژۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و دۆزینەوە و هەڵکۆڵینی نەوت، زەروورییە.
تەمیمی زیادی کرد: هەرێمی کوردستان ناتوانێت پەسەند نەکرانی یاسای نەوت و گاز بکاتە بیانوو. چونکوو ئەو یاسایە، هێشتا هەر بڕەوی هەیە.
ئەو کارناسەی بواری مافەی عێراقە وتیشی: دەوڵەت دەتوانێت لە ڕێگای یاسای بودجەوە، مەرج دابنێت بۆ پێدانی بەشە بودجەی هەرێم، ئەویش بە مەرجی جێبەجێ کردنی داوکارییەکانی بەغدا لە هەولێر بێت. چونکوو دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، یاسایەکی گرینگ پێشێل دەکات.
Your Comment