به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مین مورادی، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م کاره‌کانی سینه‌ما ئازادی شاری بیجار ته‌واو بووه و به زوویی ده‌ست به کار ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه یه‌که‌مین سینه‌ما له شاری بیجاڕ دایه که زیاتر له ۷۰۰ ملیار تمه‌ن تێجووی بووه و ۳‌ی جۆزه‌رده‌ان به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
مورادی وتی: په‌ره‌دان به که‌رتی فه‌رهه‌نگی کوردستان به تایبه‌ت له شاره‌کان به مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی له ئێرانه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حه‌وزه‌ی هونه‌ری ڕێخستنی سینه‌ما ئازادی بیجاڕی له ئه‌ستۆ گرت و هه‌موو کاره‌کانی ته‌واو بووه و له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ئاوڕدانه‌وه له فه‌رهه‌نگی کوردستان یه‌کێکه له گرنگ ترین ئامانجه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری و باشترین ڕێکاریشه بۆ یه‌کگرتووی و پێکه‌وه ژیان. به تایبه‌ت له به‌شی سینه‌مایی چون سینه‌ماکانی کورد به باشی نیشانیان داوه که له ئاستی ناوخۆیی و جیهانی قسه‌یان بۆ وتن هه‌یه و ده‌توانن به باشی په‌له باڵاکانی ئه‌م هونه‌ره ببڕن.
Your Comment