به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومریه، سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا ڕایگه‌یاند: به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو له به‌غدا ژماره‌یه‌ک عێراقی بوونه قوربانی.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه له ناوچه‌ی عوبه‌یدی له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه که به هۆی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه ۵ که‌س کوژران و ۷ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
مه‌عن جه‌ختی کرد: هێزه ئه‌منییه‌کان ناوچه‌که‌یان گه‌ماڕۆ داوه و بریندارهكآة بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گۆزراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه که له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوودا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجام بووه و ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
Your Comment