به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید هاشم موسه‌وی، وته‌بێژی فه‌رمی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجه‌با به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه کردنی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق جه‌ختی کرد: ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی که گرووپی تیرۆریستی داعش له دژی خه‌ڵکی عێراق و ژن و منداڵانی ئه‌م وڵاته ئه‌نجامی ده‌دات به درێژایی مێژوو نموونه‌ی نه‌بووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: داعش پڵانێکه بۆ له‌ناو بردنی وڵاتی عێراق. به‌م کاره ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی عێراق له ناوچه‌که‌دا لاواز بکه‌ن. ئێمه ده‌بێت ئۆپراسیۆنی پێشگیرانه ئه‌نجام بده‌ین و شانه نوستووه‌کانی تیرۆریسته‌کان بدۆزینه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به کار بن له‌ناویان ببه‌ین، به تایبه‌ت ده‌بێت ئه‌م کاره له ناوچه‌کانی پشتێنی ئه‌منیه‌تی به‌غدا ئه‌نجام ببێت.
موسه‌وی هه‌روه‌ها نووسی: ده‌بێت ڕێکخراوه ئه‌منییه‌کانی عێراق له که‌سه گه‌نده‌ڵه‌کان به ته‌واوی خاوێن بکرێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که که‌مته‌رخه‌میان له کاره‌کانی خۆیاندا کردووه. داوا ده‌که‌م پاراستنی یاسایی له سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که پاساو بۆ داعش و تیرۆریسته‌کان دێننه‌وه هه‌ڵبگیردرێت و بدرێنه دادگا تاکوو به وردی لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ بکرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کردووه که هه‌رچی زووتره ده‌بێت تیرۆریسته‌کان له سێداره بدرێن و دادگاکان چی دیکه به‌ربه‌ست بۆ سزادانی تیرۆریسته‌کان دروست نه‌که‌ن.
Your Comment