به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، دواین ڕاپۆرتی کۆنگرێسی ئه‌مریکا نیشانی ده‌دات که ئه‌م وڵاته له ساڵی ۲۰۱۵ی زیانی به بڕی ۴۰ ملیار دۆلار چه‌کی له جیهاندا فرۆشتووه، ئه‌مه له حاڵێک دایه که سه‌رجه‌م چه‌کی فرۆشراوی جیهان له‌م ساڵه‌دا ۸۰ ملیار دۆلار بووه.
هه‌ڵبه‌ت بایه‌خی چه‌کی فرۆشراو له ساڵی ۲۰۱۵ لە چاو ساڵی ۲۰۱۴وه ۹ ملیار دۆلار که‌می کردووه و به ۸۰ ملیار دۆلار گه‌یشتووه و ئه‌مه‌ش به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهاندا بووه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، قه‌ته‌ر له ساڵی ۲۰۱۵ی زاینی ۱۷ ملیار دۆلار چه‌کی کڕیوه و عه‌ره‌بستانی سعوودی، عێراق و کۆریای باشوور کڕیاره گه‌وره‌کانی دیکه‌ی چه‌کی عێراق بوون.
سه‌باره‌ت به ڕووسیاش، زیاترین چه‌کی به وڵاتانی وه‌ک چین، هێند، مالزی، ڤیه‌تنام، میانمار و ئه‌ندۆنێزی فرۆشتووه. له‌م نێوانه‌دا مووشه‌ک و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر زیاترین چه‌کی فرۆشراو له لایه‌ن ڕووسیاوه بووه، ئه‌مه له حاڵێک دایه که کڕیاری چه‌کی ده‌ریایی که‌متره.
Your Comment