به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌حه‌ر ئاڵتین تاش، خوشکی بکوژی باڵوێزه‌که‌ی ڕووسیا له تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت له ئه‌نقه‌ره وتی: وه‌زعی دایکم زۆر خراپه. ئێمه هه‌ر دووکمان ته‌مه‌نامان ده‌کرد که مردنی براکه‌م له یه‌کێک له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیادا بووایه، ئه‌وکات هه‌ستمان به شانازی ده‌کرد.
خوشكی بکوژی باڵوێزه‌که‌ی ڕووسیا که مۆڵه‌تی نه‌دا تاکوو هه‌واڵنێره‌که‌ی حوڕیه‌ت وێنه‌ی لێبگریت، وتی: له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی که دوای تیرۆر کردنی باڵوێزه‌که‌ی ڕووسیا بڵاو کرایه‌وه براکه‌م کاری زۆر سه‌یر ده‌کات، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی تێڕامانه بۆ من. من لام وایه ئه‌وه به‌ر له‌وه‌ی براکه‌م ته‌قه له باڵوێزه‌که‌ی ڕووسیا بکات، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی که‌سانێک بووه.
سه‌حه‌ر ئاڵتین تاش زیادی کرد: ئه‌م پاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه که براکه‌م په‌یوه‌ندی به فه‌تحوڵا گوله‌ن و بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌م پیاوه‌وه هه‌بوو بێت، ئه‌و ڕاست له سااڵی دووهه‌می زانکۆی ئه‌فسه‌ریه‌وه ده‌ستی به نوێژ خوێندن کرد و به‌ر له‌مه‌ش نه‌یده‌زانی نوێژ بخوێنێت، ته‌واوی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه که‌سی توندڕه‌وی تێدا نییه و هه‌موویان که‌سانی کراوه‌ن.
خوشكی بکوژی باڵوێزه‌که‌ی ڕووسیا له ئه‌نقه‌ره هه‌روه‌ها زیادی کرد که براکه‌ی له دواین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی له مانگی ئۆکتۆبه‌ر داوای له ئێمه کردبوو که کچێکی باشی بۆ بدۆزینه‌وه تاکوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بکات.
شایانی باسه که بڕێک له مێدیاکان وێنه‌ی سه‌حه‌ر، خوشكی مرت ئاڵتین تاشیان بڵاو کردوه‌ته‌وه که سه‌رقاڵی پشتیوانی کردن له ئه‌ردۆغانه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا.
بۆچوونی ئێوە