ده‌ستگیری ۷ ئه‌ندامی داعش له‌ مالزیا

پۆلیسی مالزیا له‌ ده‌ستگیری ۷ تۆمه‌تباری هاوکاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی داعشی ڕاگه‌یاند.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سپۆتنیک، پۆلیسی مالزیا ڕایگه‌یاند که‌ ۷ که‌سی له‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ هاوکارییان له‌گه‌ڵ داعش بووه‌ و تێوه‌گلاون له‌ ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ پۆلیسی مالزیا ئه‌م ۷ که‌سه‌ی له‌ ماوه‌ی ۳ ی نۆڤه‌مبر تاکوو ۱۶ دیسامبر له‌ ویلایه‌ته‌کانی مه‌له‌که، سه‌له‌نگۆر، سه‌باح و جوهوور ده‌ستگیر کردووه.

 هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرتانه‌دا هاتووه‌ که‌ ۴ که‌سیان هاوڵاتی بیانین و  دوو که‌سیان خوێندکارن.

News Code 7160

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =