به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئانادۆڵۆ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که هێرشه‌که‌ی ناوچه‌ی بشیکتاش هێزه ئه‌منیه‌کانی کردبووه ئامانج و به داخه‌وه بریندار و کوژراوی زۆریش هه‌یه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ئامانجی ئه‌م دوو هێرشه کوشتنی زیاترین که‌س بووه و تیرۆریسته‌کان ویستوویانه به‌م هێرشانه دوای یاری تۆپی پێی زیاترین خه‌ڵکی ئه‌و ده‌وروبه‌ره بکوژن.
ئه‌ردۆغان وتی بۆ ئێمه ناوی ئه‌و گرووپه‌ی که ئه‌م کاره‌ی کردووه گرنگ نییه، تیرۆریسته‌کان هه‌موویان وه‌ک یه‌کتر وان. دوای ئه‌م هێرشانه تورکیا چی دیکه چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه نابێت که له جێگه‌ی یارمه‌تی تورکیا پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ن.
شایانی باسه که دوێنێ شه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له تورکیا ڕووی دا که به هۆیه‌وه تاکوو ئێسته ۲۹ که‌س کوژروان و ۱۹۹ که‌س به سه‌ختی بریندار بوون. تاکوو ئێسته هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
Your Comment